بۆچوونی یەهوودیەك لەسەر مانگی كانوونی دووەمی ڕەش

بۆچوونی یەهوودیەك لەسەر مانگی كانوونی دووەمی ڕەش

18.01.2022

نووسینی ڕاشیل ئەڤراهام

لە 20ی كانوونی دووەمدا ئەازەربێجانیەكان لەسەرتاسەری جیهان یادی كانوونی دووەمی ڕەش دەكەنەوە كە ئەو ڕۆژەیە تێدا سوپای سۆڤیەت بەشێوەیەكی دڕندانە دانیشتوانی سڤیلیان لە باكۆ سەركوت كرد بەهۆی ئارەزویان لە بەدەستهێنانی سیستمێكی حوكمڕانی دیموكراسیتر. لە 19 و 20ی كانوونی دووەم سوپای سۆڤیەت 147 هاوڵاتی ئازەربێجانی سڤیلی بێتاوانی كوشت و سەدانی دیكەی برینداركرد.

نەلموودی قودس ئەڵێت “هەركەسێك ڕووحێك بڕوخێنێت وەكو ئەوە وایە هەموو جیهان بڕووخێنێت.” لەبەر ئەم هۆكارە ئەم ڕۆژە یەكلاكەرەوە گرنگی هەیە بۆ جیهانی ئازاد بەگشتی و نەك تەنها بۆ نەتەوەی ئازەربێجانی. وەكو یەهوود كە لەسەر پرەنسیپی Tikkun Olam (باشكردنی جیهان) پەروەردەبووین، زۆر گرنگە دیراسەتی چۆنێتی ئەنجامدانی سەركوتكردنی نەتەوەیەك بەتەواوەتی لەلایەن حكوومەتێكی تۆتالیتاری وەكو یەكێتی سۆڤیەت لەسایەی حوكمە داگیركاریەكەیدا تەنها تاوانیش داواكردنی دیموكراسی و ئازادی بوو.

چالاكوانی یەهوودی ئازەربێجانی ئێستر هالیڤی كە لەئێستادا لەكەنەدا ژیان بەسەر ئەبات دووپاتی كردەوە كە كانوونی دووەمی ڕەش وەكو شۆكێك بوو بۆ ئەو و بۆ كۆمەڵگای یەهوودی ئازەربێجانی و هەموو ئازەربێجان تا ئەو ڕادەیەی كە یادەوەریەكانی بەتاڵبوون كە ئەوەش نمایشێكی كلاسیكیە بۆ ناڕێكی پاش شۆكبوون. پەنای برد بۆ مەحموود-ی هاوڕێی كە ئەویش كەسێكی ئازەربێجانیە بۆ یارمەتیدانی لە بەبیرهێنانەوەی هەندێك وردەكاری پەیوەست بەوەی كە ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەكرد كە “لە ژینگەیەكی فرە كلتوور گەورەبووم، كاتێك منداڵبووم دڵخۆشبووم”. “كاتێك كانوونی دووەمی ڕەش ڕوویدا تازە هاوسەرگیریم كردبوو. بووك و زاوایەك ئەناسم كە لەهەمان كاتدا هاوسەرگیریان كردبوو و كوژران. هەمیشە وابیرم دەكردەوە كە ئەكرا ئەوە منبوومایە. ترسناكترین كاتبوو لە ژیانماندا. ئەوانەی دەمامكیان ئەبەست لەنیوەشەودا ئەهاتن. تەنانەت نەتدەزانی كێن ئەوانەی تەقە ئەكەن و خەڵكی ئەكوژن.

هالیڤی لەچاوپێكەوتنەكەدا تێبینی ئەوەی كرد كە سێ لە ئەندامانی ڕەوەندی یەهووی ئازەربێجانی لە كانوونی دووەمی ڕەشدا كوژران: ڤێرا بێسانتینا كچێكی هەرزەكارە لەلایەن قەناس بەدەستانەوە كوژرا لەبەر ئەوەی لە پەنجەرەی ماڵەكەیەوە سەیری ئەكرد، جان میرۆڤیچ كە 22 جار تەقەی لێكرا لەو ڕۆژەدا و دكتۆر ساشا مارشێڤكا كە دكتۆرێكی یەهوودیە لەناو ئەمبوڵانسدا كۆژرا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا.

“ئەوەی ڕاستێبێت، ئەوەی لەبیرمە تەنها ترسە. نەمانئەزانی چی ڕوودەدات. هەموو ئەوانەیان ئەكوشت كە بهاتایەتە سەر ڕێیان.ئەوان زۆر گۆیان نەئەدا. ئەوانەی لەچێر تانكەكان ئەوەستان وایاندەزانی كە ناكوژرێن، بەڵام ئەوان هاتن و هەموویان كوشت. خەڵكی لەسەر ئەژنۆ بەرانبەر تانكەكان وەستان بەڵام تانكەكان بەسەریاندا ڕۆیشتن.”
سەبارەت بە هالیڤی تەرمەكان ئەزموونێكی شۆكبوو: “تەرمی بەكۆمەڵ هەبوو. یەهوودیەكان قوربانی ئەم ناسەقامگیریە بوون بەهەمانشێوەی موسڵمان و خەڵكانی دیكەش. ئەو ئازاركێشانە تەنها ڕووبەڕووی موسڵمانانی ئازەربێجان نەبوەوە. ڕاستیەكە ئەوەیە كە ئەبوایە ئەو وڵاتە جێبهێڵین كە خۆشمان ئەوێت. ناچاربووین جێیبهێڵین بەهۆی ناسەقامگیریەی ڕووبەڕوومان بۆوەوە. ئەوەی كە ڕوویدا ئەوەبوو كە ئازەربێجان ئامادەبوو بۆ ڕیفۆرمی دیموكراسی. ئامانجی ئەوانەی كە هاتبوون بۆ هاڕینی ئازادی دیموكراسی بریتیبوو لە وێرانكردنی نەتەوەكە بەتەواوی”.

بەپێی قسەكانی هالیڤی “ئێمە وەكو یەهوود هەرگیز جیانەبووینەتەوە. هەموو ئەوانەی كوژران لەهەمان شوێنی خۆیدا خرایە ژێر خاكەوە. جیاكاری ئاینی نەكرا. یەهوود و موسڵمان و مەسیحی بەیەكەوە نێژران. كاتێك لەبەردەم سەربازانی چەكدار تێدەپەڕیت بیربكەرەوە چۆن ئەمە كاریگەری لەسەر ژیانت دروست ئەكات. خەڵكی تاكو ئەم ڕۆژە لەم یادەوەریانەدا ئەژین. ئەكرا ئەوانەی كوژران هەریەكیك بوایە لە ئێمە. ئێمە شانسمان هەبوو كە ڕزگارمانبوو”.

ئەزموونی هالیڤی لەگەڵ ئەوەی كە ڕۆژنامەنووسی بەریتانی تۆماس دی وال لە بلاك گاردن نووسیبووی ئەگونجێت: “تانكەكان بەربەستەكانیان بڕی و ئۆتۆمبێل و تەنانەت ئەمبوڵانسەكانیانیش تێكشكاند. شایەتحاڵەكان باسیان لە چەند سەربازێك كرد كە تەقەیان لەوانە كرد كە ڕایانكرد و هەروەها باسیان لەو سەربازانە كرد كە بەچەقۆ لە بریندارەكانیان ئەدا و تەقەیان لێ ئەكردن. هەروەها پاسێك كە پڕبوو لە خەڵكی سڤیل گولەڕێژكرا و چەندین كەس لەسەرنشینانی كوژران كە لەنێویاندا كچێكی تەمەن 14 ساڵ بوو. گرووپێكی لێكۆڵینەوەی سەربازی بێلایەن كە ناسراو بە شیڵد لەدواییدا گەیشتە ئەوەی كە سوپای سۆڤیەت هێرشی كردە سەر یەكێك لە شارەكانی خۆی و داوای وەرگرتنی ڕێ و شوێنی تاوانكاری لەدژی وەزیری بەرگری دیمتری یۆزۆف كە خۆی سەرپەرشتی فەرمانە سەربازیەكەی كردبوو”.

دی واڵ باس لەوە دەكات كە كانوونی دووەمی ڕەش ”ئەو ڕۆژەبوو كە مۆسكۆ ئازەربێجانی بەشێوەیەكی سەرەكی لەدەستدا. نزیكەی هەموو دانیشتوانی باكۆ ئامادەی بەخاكسپاردنی بەكۆمەڵی قوربانیان بوون. قوربانیەكان یەكەمین شەهیدبوون كە لە گەڕەكی شەهیدان لە سەر نووكی گردەكە لەشارەكە بنێژرێن. هەزاران كەس لە ئەندامانی حیزبی شیوعی بەئاشكرا كارتی تایبەت بە حیزبەكەیان سووتاند، تەنانەت سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سۆڤیەت ئێلمێرا كاڤارۆڤا ئیدانەی ئەو كردارانەی ’تاوانبارانی سوپایان كرد. ‘‘ ‘

هەروەها دكتۆر فارز ئیسماعیل زادە جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری زانكۆكە لە زانكۆی ئادا وتی: “ ڕۆژی 20ی كانوونی دووەم ڕۆژێكی زۆر گرنگە لە مێژووی نوێی ئازەربێجان. بەدڵنیاییەوە ڕۆژێكی كارەساتبارە چونكە زۆرێك لە هاوڵاتیانی سڤیل لەپێناو سەربەخۆییدا مردن. لەگەڵ ئەوەشدا پاڵنەرێكی ئازایەتی و چاونەترسیە چونكە ئەو خەڵكە لە سوپای گەورەترین ئیمبراتۆریەت لە جیهاندا نەترسان. ئەوان دەرچوونە سەر شەقامەكان بۆ پاراستنی وڵاتی دایك و شار و خەونی سەریەخۆییان. بۆیە ئەو ڕۆژە ئەو ڕۆژەبوو كە ئازەربێجانی سەربەخۆ لەدایكبوو و یەكێتی سۆڤیەت ڕووخا. بۆ ئەو ڕۆژەی كە ئیمبراتۆریەت تانك لەدژی هاوڵاتیانی سڤیلی خۆی بەكار ئەهێنێت، ئاشكرایە كە ئەم یەكێتی سۆڤیەتە نەیدەتوانی چیتربەردەوامبێت. “

لەكۆتاییدا حاخام زامیر ئیساییڤ ڕایگەیاند: ” كانوونی دووەمی ڕەش مێژویەكی دیارە بۆ هەموو ئەو نەتەوانەی لە ئاژەربێجان ئەژین. ئەندامی هەموو نەتەوەیەك كوژرا. تەنانەت لەپاش ئازادكردنی خاكی ئازەربێجان ئاسەواری ئەم تراژیدیایە بەهیچ شێوەیەك بزر نابێت چونكە تاهەتایە ئەبێتە بەشێك لە بیرەوەری ئازەربێجانیەكان. هەمیشە ئەوەم لەبیر ئەمێنێت كە لە كانوونی دووەمی ڕەشدا هەموان دەرچوونە سەر شەقام بۆ گواستنەوەی قوربانیەكان بۆ قەبرسان. قەشەی ئورسۆزۆكس موفتی و حاخامەكان هەموو نوێژیان دەكرد. بۆیە تەنانەت لەژێر سێبەری سۆڤیەتدا مرۆڤایەتی و هاوڕێیەتی نێوان هاوڵاتیانی ئازەربێجان بەهێزبوو”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.