جیهادیە سووریەكان لە ناوچەی عەفرین 3 كورد ئەڕفێنن

جیهادیە سووریەكان لە ناوچەی عەفرین 3 كورد ئەڕفێنن

04.01.2022

ڕاشیڵ ئەڤراهام نووسیویەتی

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی كوردستان 24 كە لەم دواییەدا بڵاوكراوەتەوە جیهادیە سووریەكان لە ناوچەی عەفرین 3 پیاوی كوردیان ڕفاندووە. بەپێی ڕاپۆرتەكە، جەبهەی شامیە كە گرووپێكی جیهادین لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن لە پشتی ڕفاندنی مستەفا ناسر حیكمە و عەبدین عیزەت و حەموودە حسێن ئێبی ئەوەستن لە ناوچەی عەفرین. لەئێستادا شوێنی قوربانیەكان نەزانراوە. پاولۆ كاساكا كە پەرلەمانتارێكی ئەوروپی پێشووە لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا دووپاتیكردەوە: “گرووپە تیرۆریستیەكان لەژێر پاراستنی توركیا چەندین پێشێلكاری لەدژی مافەكانی مرۆڤ ەنجام دەدەن لە سووریا. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرفراوان باس لە ونبوونی كەسەكان كراوە”.

مەحموود عەباس كە بەرهەڵستكار و كۆمێنتارێكی كوردی سووریە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی كوردیە لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا دووپاتیكردەوە : “ئەمە لەساڵی 2018-ەوە بەردەوامە، لەوكاتەوەی توركیا عەفرینی داگیركرد.” پلانەكە بریتیبوو لە چۆڵكردنی ناوچە كوردیەكان و گۆڕینی پێكهاتەی دانیشتوانی، ڕێك وەكو ئەوەی كە بەعسیەكان پێشتر ئەنجامیان دابوو. بۆیە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی خەڵكیان دەستگیركرد و چەند بیانوویەكی جیاوازیان ئەخستەڕوو بۆ ئەو ڕفاندنانە بەهۆكاری ئەوەی كە سەربە پارتی كرێكارانی كوردستانن یاخود بەشێكن لە میلیشیا كوردیەكان. بەمشێوەیە هەستان بە ڕاگواستنی نزیكەی ملیۆنێك كەس لە ناوچەی عەفرین كاتێك شەڕێكی ئاكتیڤی تێدابوو لەژێر چەتری یارمەتیدانی سوپای سووریای ئازاد”.

لەگەڵ ئەوەشدا عەباس ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم دواییەدا و لەو كاتەوەی شەڕ كۆتایی پێهاتووە، هەندێك لە كوردەكان ویستیان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان لە ناوچەی عەفرین، بەڵام ئەو كوردانە ڕووبەڕووی دژایەتیەكی قورس بوونەوە: “ئەوان ئێستا ئەیانەوێ ئەو خەڵكانە بترسێنن كە گەڕاونەتەوە بەتۆماتباركردنیان بەناهەق كە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانن. بەم بیامووە ئەشكەنجەی ئەو كەسانە ئەدەن كە ئەیانەوێ بگەڕێنەوە”. بەگوێرەی قسەكانی عەباس جیهادیە سووریەكان كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن ماوەی دوو ساڵە ئەم كارە ئەنجام ئەدەن: “یەكەم، نایانەوێت كوردەكان ڕۆژئاوا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە عەفرین. دووەم، ئەیانەوێ ئەو كەسانەی كە تاكو ئێستا جێیان نەهێشتووە ئەوانیش بڕۆن. بەمەش ئەكرێت بگوترێ كە عەفرین عەرەبیە و كوردی نیە. لەساڵی 2018دا، ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ وتیان كە لە 90%ی عەفرین كوردبوو، بەڵام لەئێستادا 30 بۆ 40%ی كوردە.لەوكاتەدا 25000 یەزیدی هەبوون لەناوچەی عەفرین. ئێستا، لە 2000 یەزیدی زیاتری تێدا نیە.

بەداخەوە عەباس ئیدیعای ئەوە دەكات كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كارێكی زۆر ناكات بۆ گۆڕینی ئەم بارودۆخەی ئێستا لە ناوچەی عەفرین: “كاتێك ئیدارەی بایدن لەگەڵ پۆتین قسەدەكات، لەسەر عەفرین قسە ناكەن چونكە گەیشتوونەتە جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ سوپای توركیا. ڕووسیا و ترامپ ڕێگەیان بە توركیا دا عەفرین داگیر بكەن، بۆیە دانوستانەكان باسی بابەتەكە ناكات. لەبەر ئەوە، بەداخەوە هەموو شتێك لە نێوان ڕووسیا و توركیادا ئەمێنێتەوە، ئەمەش یەكێكە لەگەورەترین كێشەكان”. بەگوێرەی قسەكانی عەباس ” ئێمە جگە لە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ نابینین كەس باسی ئەم بابەتە بكات.

نە ئەوروپا و نە ئیدارەی بایدن و نە ئۆپۆزسیۆنی سووری تاوتوێی ئەم بابەتە ناكەن چونكە بەشێكە لە چەتری سیاسی نێوان ڕووسیا و توركیا. لە سووشی، تەنها باسی عەفرینیان كرد وەكو شتێك كە ئاڵوگۆڕی لەسەر بكەن: ” ئەگەر شتێك نەكەیت لە ئیدلب ئەوا هیچ شتێك ناكەین لە عەفرین”. بۆیە ئەوان تاوتوێی پرسی دیكە دەكەن نەك عەفرین”. لەكۆتایی قسەكەیدا كاساكا وتی “ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەوروپیەكان و كەسانی دیكە لە ئەندامانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دان بەوەدا بنێن كە فشاری پەنابەران كە دوژمنانی ئەوروپا ئەنجامی ئەدەن بەدرێژایی سنوورەكانی ئەوروپا لە گوێنەدانی ئەوروپا بە مافەكانی مرۆڤ و قوربانیانی تیرۆر لە ناوچەكانی وەكو عەفرین لە باكووری سووریا دەستپێدەكات.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.