پێویستە جیهان بوەستێ لە پشتگویخستنی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران

پێویستە جیهان بوەستێ لە پشتگویخستنی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران

28.01.2022

ڕاشیل ئەڤراهام نووسیویەتی

لەكاتێكدا قسە دەكەین، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر حیسابی مافی مرۆڤی گەلی ئێران. قسەكەر بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نید پرایس ڕایگەیاند “ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشكەوتنێكی كەمی بەخۆوە دەبینی”. هەروەها وەزی دەرەوەی فەرەنسا جان ئیڤ لۆدریان وتی: “من دڵنیام كە ئەتوانین بگەینە ڕێككەوتن. لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەرەوپێشچوونم بینی”. بەڵام ئایە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەم كاتەدا بیرۆكەیەكی باشە، چونكە سەرۆكی ئێستای ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی ناسراوە بە “پیاوكوژی تاران” و بەرپرسە لە كوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی؟ لەم دواییەدا بەشداری كرد لە سیمینارێك لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەسەر خولی نەهێشتنی تەشهیركردن بەناونیشانی “هاندان و تواناپێدانی ئاژاوە”ڕۆڵی سۆشیال میدیا لە هێرشكردنە سەر كەینەكان لە جیهانی ئیسلامی”، علی ڕەزا نادر، هاوڕێی دیار لە دەزگای پارێزگاریكردن لە دیموكراسیەكان لە بەرنامەی ئێران ڕایگەیاند ” پرسی ئەتۆمی سەرچاوەیەكی دڵەڕاوكی گەورەترە بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. ئەوان دۆسێی ئێرانیان زەوتكرد لەسەر بەرژەوەندی مافەكانی مرۆڤ.

جیهان بڕیاریدا كە گەلی ئێران گرنگ نیە ئەوەندەی پرسی ئەتۆمی گرنگی هەیە”. بەڵام نادر پێی وایە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵەیەكی كوشندە ئەكات: “پێویستە مافەكانی مرۆڤ بۆ هەموو ئێرانیەكان ئاشكرابكرێت و بەتایبەتی بۆ كەمینەكان. ئێران پشێویەكی زۆر بەخۆوە ئەبینێت بەتایبەتی لەپاش تێپەڕاندنی نەخۆشی كۆرۆنا. پێم وانیە كۆماری ئیسلامی توانای حوكمڕانی نیە. ئەو بەهێواشی ئەڕوخێت. جۆناسان گرینبلات، سەرۆكی كۆمكاری نەهێشتنی تەشهیركردن لە سیمینارێكیدا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕایگەیاند كە زۆر پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ هەیە. “هەندێك لە حكوومەتەكانی هاوشێوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بانگەشە بۆ ڕق و كینە دەكەن. سۆشیال میدیا بەكار ئەهێنن لەكاتێكدا بۆ هاوڵاتیانیان سنوورداری ئەكەن. ئەوان ئاین ئەشێوێنن و ئاناوبانگی چینە پەراوێزخراوەكان تێك ئەدەن”.

مەرجان كیبۆر گرینبلات كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی مافی كەمایەتیەكانی كرد لە ئێران لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئاماژەی بەوە كرد كە بەهائی و یەهوودی و مەسیحیەكان لە ئێران ڕووبەڕووی سەركوتكردن ئەبنەوە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك: “كامپینی كەمایەتیەكانی دژ بەئاین لەسەر سۆشیال میدیا كاریگەری ئەكاتە سەر ژیانی ڕاستەقینەی كەمایەتیە ئاینیەكان. ئەوان ئاین وەكو چەك و پاساوێك بەكار ئەهێنن بۆ سەركوتكردن و دروستكردنی دابەشبوون و ستەمكردن لە هاوڵاتیانی ئێران. بەگوێرەی قسەكانی، “ئیسلامی شیعی بەكاردەهێنرێت بۆ پاساوهێنان بۆ یاساكانی ڕەگەزپەرستی كە لەسەر كەمایەتیە ئاینیەكان جێبەجێ دەكرێت و بۆ كپكردنی بەرهەڵستكارەكان. بەكاردەهێنرێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ لێدوانی ڕق و كینە لە دژی كەمایەتیەكان و هەر كەسێك دژی ڕژێم بێت. هەماهەنگی و هاوتایی نێوان سۆشیال میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی سەربە وڵات دەكرێت بەچەندین شێواز.

سەدا و ڕەنگدانەوەی لە سۆشیال میدیا هەیە بەچەندین شێوە. دەركەوتەیان هەیە لە ژیانی ڕاستەقینە. ئەوان كەمایەتیەكان لە مرۆڤایەتیبوونیان ئەكەنەوە و بەشێوەی شەیتان نیشانیان ئەدەن كە تینووی خوێنن. ئەوان ناوی ئەم گرووپانە بە چەپەڵ نانیشتیمان پەروەر ئەبەن”. لەگەڵ ئەوەشدا، كۆماری ئیسلامی ئێران نەك تەنها كەمایەتیە ئاینیەكان سەركوت ئەكات، بەڵكوو كەمایەتیە نەتەوەییەكانیش بەهەمانشێوە. یەكێك لەو كەمایەتیە نەتەوەییانەی كە ڕووبەڕووی سەركوتكردن ئەبێتەوە لە ئێران كوردەكانن. لەم ڕۆژانەدا بەتۆمەتی فێركردن بەزمانی دایك، سزای زیندانیكردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ خرایە سەر زارا موحەمەدی كە مامۆستای زمانی كوردیە. ژیلا موستەجیر، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی هەنگاوی كوردیە بۆ مافەكانی مرۆڤ لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: “زارا وەكو خۆبەخشێك لە كۆمەڵەی نۆژینی كلتووری بۆ ماوەی 11 ساڵ زمانی كوردی فێری هەندێك كەس دەكرد یەتایبەتی مناڵان و هەروەها سەرۆكی ڕێكخراوەكەش بوو. ئەم ڕێكخراوە ناحكوومیە چەندین كاری دیكەی ئەنجامدا جگە لە فێركردن، لەنێویاندا ئەنجامدانی كۆبوونەوە و گردبوونەوە لە سەنەندەج و كامفران و سەقز و بانە بۆ بەهێزكردنی وشیاری خەڵكی لەسەر مافە مەدەنی و نیشتیمانیەكانیان”. بەهۆی ئەم تاوانەوە، پێنج ساڵ لەژیانی لە زیندانێكی ئێراندا بەفیڕۆ ئەدات.

بەپێی قسەكانی موستەجەر، ڕژێم گوێ بە مادەكانی 15 و 19 لە دەستووری ئێرانی نادات كە ڕێگە ئەدات بە خوێندن لە خوێندنگاكان بەزمانەكانی دیكە جگە لە فارسی: ” ئێمە ڕووبەڕووی دیكتاتۆرێك ئەبینەوە كە ئەتوانێ كەسەكان دەستگیر بكات و تەنانەت زیندانیشیان بكات بەبێ هیچ لێكۆڵینەوە یاخود دادگاییكردنێك، بۆیە پێویستە گومانمان هەبێت لە هەر تاوانباركردنێك یاخود بەڵگەیەك كە ڕژێم لە كەیسی زارادا بەكاری ئەهێنێت. هیچ بەڵگەیەك نیە كە زارا شتێكی كردبێت دژ بە یاسا و تۆمەت هەڵبەستنەكە لەژێر فشاری هێزەكانی ئاسایش بوو بۆسەر دادگا بۆ زیندانیكردنی. ڕژێم ئەیەوێت خەڵكی سەركوتبكات و مافەكانیان لێ زەوت بكات و بەتایبەتی كەمینە نەتەوایەتیەكان، لەپێناو بەشنەبوونی وڵاتەكە.”بێگومان موحەمەدی تاكە قوربانی ئەم ڕژێمە نیە. هیومان ڕایتس وۆچ ئێستا ڕایگەیاند كە شاعیر و نووسەری ئێرانی بەكتاش ئەبتین لە گرتووخانەیەكی ئێران گیانی لەدەستدا: “ئەبتین كە بەتۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی تۆمەتبارە، لە هەفتەی یەكەمی مانگی كانوونی دووەم چووە بێهۆشیەكی بەهێز پاش ئەوەی وابڵاوكرایەوە كە كاربەدەستانی گرتووخانەكە لە پاش ئەوەی نیشانەكانی كۆرۆنای لێدەركەوت گواستنەوەیان بۆ دامەزراوەیەكی پزیشكی دەرەكی دواخست”.

“تارا سەفیری فار گەورە لێكۆڵەری كاروباری ئێرانی لە هیومان ڕایتس وۆچ وتی” بەرپرسانی دادگای ئێرانی بەرپرسیارێتی مردنی بەكتاش ئەبتینیان لەئەستۆیە چونكە نەدەبوو بەهۆی كارەكەیەوە زیندانی بكرایە.”هەموو بەڵێنەكانی پێشووتر سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاریەكانی گرتن بەتاڵە لەگەڵ بەردەوامبوونی مردنی بەندكراوەكان لەبەرانبەر گرنگینەدانی دەسەڵاتداران بە ژیانیان”. لەوە ئەچێت ئەبتین دووەمین زیندانی سیاسیە كە لەمساڵدا لە گرتووخانەی ئێرانی گیان لەدەست ئەدات. ئەگەر مەلاكان تەنانەت ڕێز لە مافە بنەڕەتیەكانی مرۆڤ ناگرن بەرانبەر شاعیر و نووسەرە ئێرانیەكان، ئەوە ئەبێت بترسیت لەوەی كە چاوەڕوانی موحەمەدی دەكات كە ئافرەتێكی كوردە لە گرتووخانەیەكی ئێران. هەروەها پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بترسێت لەوەی ئەم ڕژێمە ستەم لە گەلانی سووریا و عێراق و یەمەن و وڵاتانی دیكە لە سەرتاسەری جیهان بكات، ئەگەر زۆر گرنگیان مەدا بە چارەنووسی نووسەر و شاعیرێكی ئێرانی ئازیز كە ئەیناڵاند بەدەست تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە گرتووحانەیەكی ئێرانی. ئەوە پێویستە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی متمانە بەم ڕژێمە نەكات لە پابەندبوون بە هیچ ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی چونكە ئەو وڵاتەی ڕێز لە ژیانی گەلەكەی نەگرێت ئەوا ژیانی ڕۆژئاواشی بەلاوە گرنگ نیە

. بۆیە پێویستە لەسەر جیهان بوەستێت لە پشتگوێخستنی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران و نەكەوێتە دوای بازرگانی ئەتۆمی لەسەر بەرژەوەندی مافەكانی مرۆڤ بۆ گەلی ئێران. تاكە ڕێگا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم ڕژێمە بریتیە لە بەردەوامبوون لە سەپاندنی سزاكان تا ئەوكاتەی لەلایەن گەلەكەیەوە ئەڕوخێت. ناكرێت سازان و بازرگانیكردن لەگەڵ خوێنڕێژی تاران بكرێت بێئەوەی مافەكانی مرۆڤ و كەرامەتی مرۆڤ ئازار نەدەیت. جارێكیان سەرۆك وەزیرانی كۆچكردووی بەریتانیاوینستۆن چرچل وتی: “هێمنكەرەوە ئەو كەسەیە خواردن بە تیمساحێك ئەدات بەو هیوایەی كە لەدواییدا تیمساحەكە بیخوات”. بەڵام تیمساحەكە لەكۆتاییدا گاز دەگرێت ئەمەش ئەو هۆكارەیە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت ڕێككەوتنی بازرگانی هاوشێوەی چامبەرلین بكرێت. ڕاشیل ئەڤراهام سەرنووسەری سەنتەری ئاشتی ئابووریە كە ئەیوب قەرا دایمەزراند كە وەزیری پەیوەندی و مانگە دەستكردەكان و سایبەر بوو لە سەردەمی نەتانیاهۆ. هەروەها نووسەری كتێبی “ئافرەتان و جیهاد”-ە: دیبەتی تەقینەوە خۆكوژیەكانی فەلەستینی لە دەزگاكانی میدیای ئەمریكی و ئیسرائیلی و عەرەبی”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.