كوردستانی سەربەخۆ چۆن ئەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕووخانی ڕژێمی مەلا!

كوردستانی سەربەخۆ چۆن ئەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕووخانی ڕژێمی مەلا!

03.02.2022

سیوان گاملیل

لەمكاتەدا كە ئێمە قسەی تێدا ئەكەین، ڕۆژئاوا بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو نەتەوەیەی كە “خوێنڕێژی تاران” حوكمی دەكات كە هەزاران كەسی لەگەلی خۆی سەربڕی و تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تۆفاند و تەرخان كراوە بۆ وێرانكردنی دەوڵەتی ئیسرائیل. هەروەكو یاخیبووی كوردی سووریا شێركۆ عەباس جارێكیان وتی: “ئێران پاڵپشتی زۆرێك لە گرووپە توندڕەوەكان ئەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. مانگی شیعی تاكە شتێكە كە پارێزگاری لە بەردەوامبوونی ڕژێمەكە ئەكات”. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە، ئایە پێویست ناكات ڕۆژئاوا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی مانگی شیعی بدرێت لەبری دانیشتن لەگەڵ یەكەمین وڵات لە داڵدەدانی تیرۆریزمی جیهانی؟ هەروەكو عەباس ئاماژەی پێدەكات، “كوردەكان سەربازی ئەمریكان لە سەر زەوی” و ئەوان “تاكە هێزن كە توانی هەندێك لە مەترسیەكان لەناوبەرێت”. بۆیە داوا لە ڕۆژئاوا دەكەم كە كار لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ بكات و یارمەتی گرووپە نەتەوەییە ستەملێكراوەكانی دیكە بدات لە ئێران، وەكو بلووش و ئەهواز و ئازەربێجانی باشوور لە شوێنكەوتنی كوردەكان. ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی مەلاكان و ڕزگاركردنی گەلی ئێران لە خوێنڕێژی ستەمكاری ئێران. جیهان هیچی نیە لەدەستی بدات.
ئەم ڕژێمە بەردەوام هاوار دەكات “مردن بۆ ئەمریكا” و “مردن بۆ ئیسرائیل”. لەم دواییە، MEMRI باسی لەوە كرد كە ئاژانسی هەواڵەكانی تەسنیم لە ئێران پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە لاساییكردنەوەیكی گاڵتەجاریە بە سروودی نیشتیمانی ئیسرائیل Ha-Tikva. لە ڤیدیۆكەدا چەند سەربازێكی ئیسرائلی دەردەكەون كە ئەگرین و نوێژدەكەن لەسەر گۆڕی سەربازانی دیكەی ئیسرائیل و بانگدەكەن” “سوپای زایونیزم لە مۆم درووستكراوە. توایەوە و هیوای پێ نەما. یەهوود ئەو چەپەڵانەبوون كە پێشتر لێرەبوون. ئایە كەسێك هەیە پێم بڵێت كێیان لێ ماوە؟ دوو بەش – بەشی یەكەمیان ئەگەڕێتەوە بۆ خاكی ڕەسەنی خۆی، ئەگەر ئاوهای هەڵبژارد، بەڵام ئەو بێمێشكەی سوورە لەسەر [ مانەوە] ئەوە چارەنووسی خرانە ژێر خاكە.

ناوی شارە موبارەكەكە ئەگەڕێتەوە. پایتەختەكەم بیت المقدسە نەك قودس. ناوە پیرۆزەكەی شارەكە ئەگەڕێتەوە. پایتەختەكەم بیت المقدسە نەك قودس”. كاروخ خۆشناو سەرۆكی پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی كوردی ئەمریكی لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند كە كوردستانی سەربەخۆ ئەتوانێت یارمەتیدەربێت لە هەڵوەشاندنەوەی هەژموونی ئێران بەسەر ناوچەكەدا، چونكە هەڕەشەی ژمارە یەك بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوەوە هەڵدەوەشێتەوە یاخود بەلانی كەمەوە قەبارەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بچووك ئەبێتەوە. خۆشناو وتی كە یەكێك لەو رژێمانەی كە سەرهەڵدەدات بۆجێگرەوەی مەلاكان ئەبێتە دۆستی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا: “ئارامترین و بەرقەرارترین ناوچە لەعێراقدا لەمڕۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستانە. پێویستە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبیەكان یارمەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدەن تاكو بەهێزتربێت بۆ ئەوەی بتوانێ ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئێران بێت. باشترین ڕێگا بۆ یارمەتیدانی كوردەكان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆییان بریتیە لە پرچەككردنی كوردەكان لە سووریا و عێراق و ئێران”.

سەرچاوەیەكی كوردی ئێرانی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ قسەكردن بەمەرجێك ناسنامەكەی ئاشكرا نەكرێت و وتی: ” كاتێك كورد و كەمینە نەتەوایەتیەكانی دیكە ئەبنە خاوەنی وڵاتی خۆیان لە ئێران ئەوكات ئێران شتێك نامێنێت بەناوی ئێران لەسەر نەخشە چونكە كەمینەیەكی بچووك لە فارسی شیعە حوكمی زۆرینەكە دەكەن، ئەوانەی كە ناچنە چێر ئەم چینەوە. بۆ كوردەكان ئێران ڕژێمێكی سیۆقراتی زۆر ترسناكە و دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات. ڕۆژانە لەسێدارەدان هەیە و چالاكوانان زیندانی دەكرێن. تەنانەت خەڵكانی ئاساییش خۆیان لەزیندانا ئەبیننەوە. ئەگەر كوردستانێكی سەربەخۆ هەبێت ئەوكات وڵاتێكی لیبراڵی ئەبێت كە باڵانس لە ناوچەكەدا ڕادەگرێت و ڕێز لە هەمەجۆری ئیقلیمی دەگرێت و كۆتایی بە ستەم ئەهێنێت لەناوچەكەدا”. سیروان مەنسووری ڕۆژنامەنووسێكی كوردە و نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە باس لەوە دەكات كە “مەلاكان ئێستا ئەیانەوێت ئارامی ناوچەكە بەگشتی بشێوێنن. ئەو زلهێزەی كە ئەتوانێت ئەمە بگۆڕێت كوردەكانن. پێموایە ئەگەر گەرەنتی هەبێت بۆ سەربەخۆییان ئەوكات هەموو شتێك ئەكەن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی مەلاكان. كوردەكان یەكێك لەگرووپە سەرەكیەكانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران پێكدەهێنن و ئەزموونیان هەیە لە هەموو چالاكیە سیاسی و عەسكەریەكان. پێموایە پێویستە پرچەك بكرێن بۆ شەڕكردن دژی ڕژێم.

بۆیە پێویستە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوەستێت لە دانوستان لەگەڵ ڕژێم و دەستبكات بە مامەڵەكردن لەگەڵ كوردەكان بەڕاستی”. لەكۆتاییدا، داوا لە سەرۆك وەزیران نەفتالی بینیت ئەكەم لەبری گریان و سكاڵاكردن لە گفتوگۆكانی ڤیەنا بۆ سەرۆك بایدن تاكو ئازایەتی بكات لە پێشكەشكردنی یارمەتی سەربازی ئیسرائیلی لە یارمەتیدانی كوردەكان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێك لەو بەشەی تایبەتە بەخۆیان لە سووریا و عێراق و ئێران. لەپاشان ئیسرائیل هەڵدەستێت بە پێشكەشكردنی یارمەتی سەربازی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئەهوازی سەربەخۆ و بلوشستان و ئازەربێجانی باشووری سەربەخۆ. لەڕێگەی ڕاپەڕینی ئەو چوار دەوڵەتە دژ بە مەلاكان لەگەڵ ئیسرائیل ئەو ڕژێمە لە ناوەوە ئەڕوخێت و دواتر نا ئیسلامیەكانی ئێران وڵاتی فارس دادەمەزرێنن كە زۆر بچووكتر ئەبێت لەسەر پاشماوەی ئەوەی كە پێی ئەوترا ئێران. بەكورتی، كۆماری ئیسلامی ئێران نامێنێت: تەنها كوردستان و بلوشستان و خوزستان و باشووری ئازەربێجان و وڵاتی فارس كە ئەوەی ئەمڕۆ پێی ئەوترێت ئێران دائەپۆشێت جگە لەو ناوچانە و كەسێكی نا ئیسلامی حوكمی دەكات كە گەلی ئێران هەڵیدەبژێرن.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.