گەڕاندنەوەی شوێنەوارە مێژوییەكان لە شووشا وەكو شوێنێك بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران

گەڕاندنەوەی شوێنەوارە مێژوییەكان لە شووشا وەكو شوێنێك بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران

04.02.2022

ڕاشێل ئەڤراهام

حكوومەتی ئازەربێجان لە ئێستادا چەند پاسێكی گەشتیاری خستَوتە كار بۆ شوۆشا و ئەغدام لە هەرێمی كاراباخ كە لەم دواییەدا ڕزگاركرا. هەرچەندە لەئێستادا تەنها هاوڵاتیانی ئازارەبێجان ئەتوانن لەم گەشتانە بەشداری بكەن بەڵام هیوادارین لە ئایندەدا گەشتیارە بیانیەكانیش بەهەمانشێوە بتوانن لەم گەشتانەدا بەشداری بكەن. گەڕانێكی ئۆنڵاین لەسەر سایتی yolumuzqarabaga.az دەریدەخات كە گەشتێكی نێوان باكۆ و شووشا بە پاس تەنها دۆلاری تێدەچێت. ئەگەر لە جەنگاوەرە كۆنەكانی سوپای ئازەربێجانبیت یاخود خێزانەكان لە یەكێك لە شەڕەكانی ئازەربێجاندا كوژرابێت ئەتوانی بەبێ بەرانبەر بڕۆیت.

لەهاوینی ڕابردوودا، یاوەری وەزیری پەیوەندیەكانی پێشووی ئیسرائیل ئەیووب قەرا-م كرد لەپاسێكدا لە باكۆوە بۆ شووشا لەگەشتێكی تایبەتی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا. ئەیووب قەرا یەكەمین كەسایەتی سیاسی ئیسرائیلی سەرەكی بوو كە سەردانی شووشا بكات كە پایتەختی كلتووری ئازەربێجانە لە ناوچەی كەرەباخ كە لەم دواییەدا ڕزگار كرا.

لەماوەی سێ دەیە لە داگیركاری ئەرمەنیدا، شارەكە بەتەواوەتی وێرانكرا. زیاتر لە 300 مۆنیومێنتی مێژوویی ڕماون. كاتێك گەیشتینە ئەوێ زۆرێك لە باڵەخانەكان بریتیبوون لە تەنها پاشماوەیەك و تەنها یەك ئوتیلێك لەشارەكەدا هەبوو و هیچ چێشتخانەیەكی لێنەبوو تەنها یەكێك نەبێت كە بەشێكبوو لە تاكە ئوتێلی شارەكە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ڕاستیە كەمە كەمە لەگۆڕانكاریدابوو.
كاتێك لەوێ بووین حكوومەتی ئازەربێجان سەرقاڵ دوایین كاركردنەكان بوو لە قەڵای شووشا كە مێژووەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1751 كاتێك ناوچەكە لەژێر حوكمی پانا عەلی خان بوو كە یەكەمین حاكمی خانات كاراباخ بوو. قەڵای شووشای دروستكرد بۆ پاراستنی ناوچەكە لە داگیركەرە بیانیەكان.

بەگوێرەی لیژنەی دەوڵەتی ئازەربێجان بۆ پلاندانانی شارستانی و بیناسازی ”لەقۆناغی یەكەمی كاری چاككردنەوەدا بەردی دیوارەكانی قەڵاكە و دەرگای جانجا كە سیمایەكی بەرزی بیناسازی هەبوو لە پلاستەری خۆڵی چیمەنتۆی بیانی پاككرایەوە كە لەم ساڵانەی دواییدا بەكارهاتبوو، هەروەها درزی بەردەكانی بە گیراوەی كلس و خۆڵ پڕكرایەوە بەپێی پێوەرە نیۆدەوڵەتیەكانی پارێزگاریكردن. “

هەروەها ئەوەیان ڕوونكردنەوە كە ” بەشی سەرەوەی كەوانەی دەرەوەی دەرگاكە و چوار بەشی زیان بەركەوتووی دیواری قەڵاكە و لایەنی وێرانكراوی كۆڵەكەكە و قۆناغی 9 تفەنگ كە بۆ بەرگریكردن تەرخانكراوە لە ڕووكەشی دیواری قەڵاكە نۆژەنكرایەوە“.” لەهەمان كاتتدا، دیواری قاتی ژێرەوە لەژێر تاوەری گاردەكە و ژووری یاریدەدەر لە گەچی چیمەنتۆ و خۆڵ پاككرایەوە و بە موونە (لم و ئاو و چیمەنتۆ)پڕكرایەوە و لێواری سەرەوەی دیواری نێوان هەردوو تاوەری گارد تەختكرا و نووسینە بیانیەكان سڕانەوە. هەروەها توحمی كانزایی بیانی كە لە گۆڕەپانە دەرەكی و ناوەوەی مۆنیومێنتە مێژوویەكەدایە هەڵوەشێندرایەوە، هەروەها بەشێك لە ڕێگای سەربازەكە پاككرایەوە ونۆژەنكرایەوە“.

هەرەها باسیان لەوە كرد كە ” نوسینە بەناوبانگەكەی ”شووشا“ كە لەدیوارەكانی قەڵای شاری شووشادا هەبوو بەڵام هێزە چەكدارە ئەرمینیەكان لەكاتی داگیركاریەكەدا ڕووخێندرا نۆژەنكرایەوە“. لەئێستادا گەشتیاران ئەتوانن سەردانی شووشا بكەن و چێژ وەرگرن لە بینینی قەڵای شووشا بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاشنابن بەوەی كە لە سەدەی هەژدەدا شێوەی چۆنبوو.
هەروەها،ڕاپۆرتەكان باسیان لەوە كرد كە ئازەربێجان كۆمەڵگای مەزارگە و مۆزەخانەكان لە مۆلا پانا بەتەواوی نۆژەتنكردۆتەوە.

مۆلا پانا ڤاجیف شاعیر و پیاوی دەوڵەت و دیپلۆماتكارێكی دیاربوو لە خانات كاراباخ. لە سەردەمی سۆڤێتدا مۆزەخانەیەك دروستكرا بۆ یاوەریكردنی گۆڕی ئەم ئایقۆنە كلتووریە ئازەربێجانیە بەناوبانگە.
وەزارەتی ڕووشنبیری ئازەربێجانی باسی لەوە كرد كە ” نزیكەی هەشتا پارچە مۆزەخانە كە ڕەنگدانەوەی ماوەی ژیانی مۆلا پانا ڤاجیف لە شووشادا نمایش دەكات“. لەگەڵ ئەوەشدا، لەساڵی 1992 ئەرمەنیەكان مۆزەخانەكە و چەندین پارچە نمایشەكانیان ڕووخاند لەكاتی گواستنەوەی هەندێك لە نمایشە گەڕۆكەكان بۆ ئەرمینیا لە پێشێلكاریەكدا بەرانبەر یاسای نێودەوڵەتی.

خانمی یەكەمی ئازەربێجان میهرەبان عالیێڤ و هاوسەرەكەی سەرۆكی ئازەربێجان ئیلهام عالیێڤ ئامادەی ئاهەنگی كردنەوەی كۆمەڵگای گۆڕ و مۆزەخانەی مۆلا پانا بوون كە لەم دواییەدا نۆژەن كرایەوە. تاوتوێی مێژووی پرۆژەكەی كرد.

”دامەزراوەی حەیدەر عالیێڤ هەستا بە نۆژەنكردنەوە و دووبارە درووستكردنی گۆڕەكە. لە مانگی ئاداری 2021-ەوە، گۆڕەكە لە قۆناغی سەرەتاییدا پشكنینی پێكهاتەیی بۆكرا و كاری بەهێزكردن بۆ بەشە پێویستەكان و دیزاینی كاركردن كە لەم چوارچێوەیەدا پێشخرا ئەنجامدرا. بەگوێرەی دیزاینەكانی كاركردن، نۆژەنكردنەوەی پێكهاتەیی بۆ بەشەكان ئەنجامدرا بە بەكارهێنانی ئەو مەواد كیمیاویانەی كە لەلایەن پسپۆڕانی بیانیەوە پێشنیاركراوە لەگەڵ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی زیاتر دژی داڕزان. “

بەگوێرەی قسەكانی، ” بەبەكارهێنانی ئەو داتایانەی كە لەئەنجامی كاری تۆبۆگرافیەوە بەدەستهاتووە، هاوكات لەگەڵ بەدەستهێنانی كەرەستەی ڕووكەشی شكاو و ڕووخێنراو لەڕێگەی ئەنجامدانی كاری گەڕان لە ناوچەكەدا، دیزاینی كاری بیناسازی داندرا بەئامانجی گێڕانەوەی ڕەهەندە سەرەتاییەكان بۆ مۆنیومێنتەكە. بەپێی ئەم دیزاینانە دیواری بەشەكانی ناوەوە و پێشەوە بە مەڕمەڕ پۆشرا كە ئەبێتە گەڕاندنەوەی شێوەی مێژویی مۆنیومێنتەكە.

”لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو نەخشاندن و شێوازی دیكۆراتەكان كە دەرگای چوونە ژوورەوەش لەخۆدەگرێت، لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە بە شێوازی سەبكردن دروستكراوە – بەپێی ئەو دیزاینانەی كاركردن دانراوە كە لەسەر بنەمای سامپلی نەخشاندن كە لە ئەلمنیۆمی سەبكراو دروستكراوە و لە ناوچەكەدا دۆزراوەتەوە، لەگەڵ پارێزگاریكردن لە ڕەهەندە ئۆریجیناڵەكان – هەروەها بەپێی دیزاینەكە دامەزرا، لەپاش ئەوەی هێنرانە شاری شووشا“،”كێلێك كە لە مەڕمەڕی ڕەش درووستكراوە لەسەر گۆڕەكە داندرا لە سەنتەری ساڵۆنەكە، هەروەها نیوەپەیكەرێك ئامادەكر كە لە مەڕمەڕی سپی دروستكرابوو بەلەبەرچاوگرتنی نۆژەنكردنەوەی سەرەتایی شێوەكەی“. لەئێستادا گەشتیاران ئەتوانن سەردانی ئەم نیشانە مێژوییە مەزنە بكەن.

وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونیكردەوە ” هاوشێوەی هەموو مۆنیۆمێنتە مێژویی و كلتووریەكانی ئازەربێجان، كەنیسەی گازانچی لەسەر بنەمای دۆكیومێنتە مێژویی مەوادە ئەرشیفیەكان و بەگوێرەی شێوەی هونەری و جوانكاری ئۆریجیناڵی نۆژەن دەكرێتەوە؛ بریتیە لە چالاكیەكیەكی گەڕانی زانستی- پراكتیكی و شیكردنەوەیەكی گشتگیر بۆ مۆنیومێنتەكە و دیراسەتكردنی دیمەنە بیناسازی و مێژوییەكان لەخۆدەگرێت.

پرۆژەی نۆژەنكردنەوەكە ڕێگە دەدات بە گێڕانەوەی مۆنیومَینتەكە بۆ شێوەی ئۆریجیناڵی خۆی هاوشێوەی شێوەكەی لە سەدەی 19دا. هەروەها ئەو پرۆژەیە كە باسی لێكرا لەلایەن ئەنجومەنێكی زانستی كە پێكدێت لە چەند ئەندازیارێكی بیناسازی و كەسانی نوێژەنكار تاوتوێ دەكرێت و ڕەزامەندی بۆ وەردەگیرێت.لەگەڵ ئەوەشدا، ڕا و بۆچوونی كەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموونی زۆر لە بواری پەیوەست بە پرۆژەی نۆژەنكردنەوە وەردەگیرێت كە بەئاگان لە ستانداردەكانی پاراستن و نۆژەنكردنەوە كە لەلایەن یۆنیسكۆوە پەسەندكراوە “. لەماوەیەكی زۆر نزیكدا گەشتیاران ئەتوانن سەردانی ئەم كەنیسە نۆژەنكراوەش بەهەمانشێوە بكەن.

ناوچەی شووشا بەناوبانگە بە جوانیە سرووشتیەكەی و كانیاوە جوانەكانی. لەماوەی سەردەمی سۆڤێتدا شووشا شارۆچكەیەكی هاوینەهەواری گەشتیاری بوو. ئازەربێجانیەكان هیواخوازن شووشا شكۆی پێشووی بۆ بگەڕێتەوە.

دووەم ئۆتێل لەشارەكەدا درووستكرا، فرَۆكەخانەیەك لە نزیك شاری فیزوولی درووستكرا و ڕێگایەكیش ڕاكێشرا كە فیزوولی و شووشا بەیەك دەبەستێتەوە. كاتێك لەوێ بووم، فرَۆكەخانەكە هێشتا درووست نەكرابوو و ناچاربووم بەڕێگایەكی خۆڵی پڕ لە مین لەئەترافی ناوچەكەدا گەشت بكەم. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو واقیعە بێهیوایە كەمە كەمە ئەگۆڕێت و لەئێستادا ئەو گەشتیارانەی دێن بۆ شووشا ئەزموونێكی ئاسانتریان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.