قەرا ئیدانەی حكوومەت ئەكات لە ڕادەستكردنی ئیدارەدانی كۆمەڵگا درووزیەكان بە مەنسوور عەباس

قەرا ئیدانەی حكوومەت ئەكات لە ڕادەستكردنی ئیدارەدانی كۆمەڵگا درووزیەكان بە مەنسوور عەباس

04.01.2022

نووسینی ڕاشیل ئەڤراهام

‎مانگێك پێش ئێستا، ڕاپۆرتێك لە ئیسرائیل هەیوم بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گرێبەستی هاوپەیمانی كە لەلایەن لەبید بێنیت-ەوە لەگەڵ مەنسوور عەباس واژۆكراوە بریتیە لەوەی كە بودجە بەتەواوەتی تەرخان دەكرێت بۆ سەرجەم كۆمەڵگا عەرەبیەكان لە ئیسرائیل بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی كاروباری كۆمەڵگای عەرەبی كە لیستی “ڕاعم” كۆنترۆڵی دەكات. بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەمە كێشەیەكی گەورەبوو بەهۆی ئەوەی مەنسوور عەباس، سەرۆكی لیستەكە، سەرۆكی جەبهەی باشووری بزووتنەوەی ئیسلامیە و ناسراوە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسدا هەیە:

‎عەباس چاوی كەوت بە پارێزەری ئیسرائیلی ئیفرایم دێمری و داوای لێكرد نوێنەرایەتی ئەو تیرۆریستانەی حەماس بكات كە لە ساڵی 2010-دا هەستان بە سەربڕینی ڕۆس و ئێهوود فۆغل و 3 لە مناڵەكانیان لەسەر جێگەی نووستنیان. عەباس و هاوڕێكانی لە حیزبی ڕاعم گەشتیان كرد بۆ ڕامەڵا بۆ چاوپێكەوتنی تیرۆریستانی حەماس. ” بەداخەوە، لەم ڕۆژانەی دواییدا، حكوومەتی بێنیت ڕێككەوتنە هاوپەیمانێتیەكانی لەگەڵ “ڕاعم” جێبەجێ كرد و بودجەی پەرەپێدانی دەوڵەتی درووزی خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە. لە لێدوانێكیدا لەسەر فەیسبووك لەم دواییەدا ئەیوب قەرا كە لە پۆستی وەزیری پەیوەندیەكان و مانگی دەستكرد و ئەلیكترۆنیەكانی ئیسرائیل بوو لە سەردەمی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: “بە ڕێككەوتنێكی ژێربەژێر، لەسایەی ئەم حكوومەتەدا، كۆمەڵگاكەمان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە بەشێك لە كەرتی ڕۆژئاوا”.

قەرا شانازی بەهەموو درووزیەك ئەكات كە لەئێستادا لە كنێست خزمەت ئەكات، بەڵام چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكردن كە ” ئەم جۆرە هەنگاوە بوەستێنن كە ئەبێتە هۆی زوڵمێكی ترسناك بۆ كۆمەڵگا خانەدان و تایبەتیەكەمان. چوار لە ئەندامانی كنێست لە درووزیەكان یەكیان گرت، بەڵام لەم یەكگرتنەدا خۆیان بینیەوە كە لەژێر سەركردایەتی چوار لە ئەندامانی كنێستی ئامێری كەمان ئەژەنن بۆ عەباس، تەنانەت ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە لەناو خۆیاندا ئەم هەنگاوە وەهمیەیان دەستپێنەكردەوە”. بەگوێرەی قەرا ” ئەم هەنگاوە ئەوەم بیر ئەهێنێتەوە كە هەندێك لە ئەندامانی كنێست كە لەبنەڕەتدا پاڵپشتی یاسای دەوڵەتی نەتەوەیان كرد لە كۆتاییدا بەرهەڵستیان كرد لەترسی لەدەستدانی دەنگەكانی درووز، بەڵام بەر لە هەڵبژاردنەكان بەڵێنیان دا بە هەمواركردنی یاساكە و پرسیار ئەكەم بۆ ئەمڕۆ ئەوە ناكەن سەرەڕای ئەوەی حكوومەت پشتیان پێدەبەستێ.

لەبەرانبەردا، من دەنگم دا لەبەرژەوەندی یاساكا لەوكاتەوەی لە حكوومەتا بووم، بەڵام لەبەرانبەر ڕازیبوونی حكوومەت لەسەر یاسایەك كە هاوشێوەی یاسای درووزەكانە كە درووزیەكان بەخۆیان تێكیانشكاند”. قەرا پێی وایە كە درووزیەكان گوزەرانیان باشتربوو بەر لەوەی بینیت ببێتە سەرۆكی حكوومەت: “مافی خۆمبوو ئیدارەیەكی درووزی سەربەخۆ درووست بكەم لە حكوومەتی پێشوودا. سەرۆكێكی جێبەجێكاری درووزیم لەسەری دانا و چەندین ملیار شەواقلم هێنا بۆ درووزیەكان لەژێر سێبەری ئەو ئیدارەیەدا. من داوای لێبوردن ئەكەم چونكە خەباتی درووزیەكان لەپێناو پەكسانیدا بەفیڕۆ چوو”.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا، قەرا بەتوندی ئیدانەی ئەم بەرەوپێشچوونەی كرد و گوتی: ” ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر ناخۆشە، ڕۆژێكی تاریكە بۆ درووزیەكانی ئیسرائیل چونكە كارێك دەكەن لە هەموو جیهانەدا كە بەهیچ شێوەیەك نەئەكرا. ئەوان نەتەوەی درووزی و شەركەس و ئەوانی دیكە كە لە سوپای ئیسرائیلدا خزمەت ئەكەن ئەنێرن تاكو مەنسوور عەباس ئیدارەیان بدات. ئەمەش بەواتای ئەوانەی سەربە ئیسرائیلن ئەبێت لەژێر لیژنەیەك بن كە عەباس سەرۆكایەتی ئەكات و عەباس بڕیارەكان دەردەكات سەبارەت بە بەرەوپێشچوون لە شار و گوندە درووزیەكان”. قەرا دەڵێت كە ئەمە پێشتر ڕووینەداوە: بیرم نایەت كە درووزەكانی ئیسرائیل پێشتر لەم بارودۆخەدا بووبن. لە سەردەمی بیغن-دا، درووزیەكان ئۆتۆنۆمیان هەبوو. تاكو ئەمڕۆ هیچ نەبووە كە هیچ عەرەبیەك بێت و حوكمی درووزیەكان بكات. ئەمەش واتا ئەوانەی كە دژی ئیسرائیلن ئێستا سەركردەن. ئەمە پارادۆكسە، درووزیەكان لە سوپا و پۆلیس و هەموو شوێنەكاندا خزمەت ئەكەن. بەڕاستی ڕۆژێكی زۆر ناخۆشە”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.