دەستپێكردنی مینحەیەكی خوێندن بۆ سەربازانی درووز لە سوپای بەرگری ئیسرائیلی

دەستپێكردنی مینحەیەكی خوێندن بۆ سەربازانی درووز لە سوپای بەرگری ئیسرائیلی

18.01.2022

نوسینی ڕاشیل ئەڤراهام

لەم دواییەدا ئەیوب قەرا كە پۆستی وەزیری پەیوەندیەكان و ئەنتەرنێتی بەدەستبوو لە ئیسرائیل لەسایەی حوكمڕانی نەتانیاهۆ لە پەیجەكەی خۆی لە فەیسبوك ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە سەبارەت بە مینحەیەكی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی درووز لە زانكۆی كراوە. بەگوێرەی قسەكانی قەرا، ئەم مینحە نوێ یە بەشێوەیەكی فراوان یارمەتی ئەو سەربازە درووزانە ئەدات كە لە سوپای بەرگری ئیسرائیل خزمەتیان كردووە و ئارەزووی بەدەستهێنانی بەكالۆریۆسن.

قەرا لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتیدا ئاماژەی بەوە كرد “كێشەكە لەگەڵ درووز و سەركەس و ئەو وڵاتانەی دیكە كە لە سوپای ئیسرائیل خزمەت ئەكەن ئەوەیە كە ئەوان بەپێی یاسا لەگەڵ ئەو عەرەبانەدا ئەژین كە لە سوپادا خزمەت ناكەن”. بۆیە لەو سێ ساڵەی كە خزمەتی تێدا ئەكەن ئەو عەرەبانە لەهەمان گوندن و ئەڕۆن بۆ زانكۆ و لەزانكۆدا ئەخوێنن و كاتێك ئەو سەربازە درووزیانە خزمەتی سەربازبان تەواو دەكەن ئەو عەرەبانەی دیكە لەهەمان گوند خوێندنی زانكۆیان تەواو دەكەن”. بەگوێرەی قەرا ئەمە ئەبێتە هۆكاری جیاكاریەكی مەنهەجی لەكاتی پێدانی تەندەرە حكوومیەكاندا، چونكە ئەوان ئەو عەرەبانە هەڵدەبژێرن كە خوێندنی زانكۆیان تەواو كردووە و بەو هۆیەوە ئەو كاتەیان قۆزتەوە كە لە سوپادا نەبوون بۆ دروستكردنی خۆیان بەشێوەیەكی پرۆفێشناڵ زیاتر لە درووزی و بەدوو و شەركەسیەكان كە لەسوپادا خزمەت ئەكەن”.

قەرا ئاماژەی بەوە كرد و وتی: “بۆیە ئەوان لە پۆستە حكوومیەكاندا عەرەبەكان وەردەگرن نەك درووزیەكان”. ئەمە ناماقووڵیە. لە ئیسرائيلدا پێویستە مەبدەئی یەكسانی هەبێت و هەموان وەكو یەكبن بۆ هەر تەندەرێكبێت. بۆیە پێموایە ئەكرێت یارمەتی درووزیەكان بدرێت لەڕێگەی پاڵنانیان بۆ خوێندن لە زانكۆكاندا. لەبەر ئەمە داوام لەوكەسانە كرد كە پاڵپشتی ئیسرائیل دەكەن یارمەتی درووزیەكان بدەن لەم كارە ناماقووڵیە”. ئەوەی مایەی دڵخۆشیە، قەرا لەمیانی دوا گەشتی بۆ ئەمریكا توانی دوو كەس بدۆزێتەوە تاكو پاڵپشتی دارایی بەرنامەی مینحەی خوێندن بكەن بۆ سەربازە درووزیەكانی سوپای بەرگری ئیسرائیل: “من دڵخۆشم بەوەی كە هاوڕێ نزیكەكانم جێف ساگانسكی كە سەرۆكی دامەزراوەی پلاتینوم ئیگڵ-ە بۆ پێشخستنی زانیاری و تەكنەلۆژیا و فێركردن و هەروەها كین ئەبرامویتز دامەزرێنەری ڕێكخراوی Save the West-ە، كە هەردوو پاڵپشتیم دەكەن بۆ یارمەتیدانی پێنج سەربازی درووز بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەكالۆریۆس بۆماوەی سێ ساڵ”.

قەرا ئاماژەی بەوە كرد كە سەندووقێكی تایبەتی درووست دەكرێت كە پێكدێت لە گەورە ئەفسەرانی درووز كە ئەو قوتابیە درووزیانە دیاری دەكەن كە لە سوپای بەرگری ئیسرائیلدا خزمەت ئەكەن. بۆیە هیوادارم هەموو ساڵێك زیاتر یارمەتیمان بدەن و لەوپێناوە لەئایندەدا ئاهەنگێكی گەورە ئەگێڕین. پێم وایە گرنگە بۆ ئیسرائل وەكو وڵاتێكی یەهوودی یارمەتی درووزیەكان و كەسانی دیكەی نایەهوودی بدات كە لە سوپای بەرگری ئیسرائیلدا خزمەت ئەكەن”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.