ئایە شەمەندەفەری بار لە ئەبو زەبیەوە ئەڕوات بۆ ئیسرائیل؟

ئایە شەمەندەفەری بار لە ئەبو زەبیەوە ئەڕوات بۆ ئیسرائیل؟

09.02.2022

ڕاشیڵ ئەڤراهام

چەند ساڵێك بەر لە ئێستا، سەردانی وێستگەی شەمەندەفەری توركی عوسمانی كرد لە یافا بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتنێك. وێستگەی شەمەندەفەری عوسمانی توركی لە یافا نیشانەیەكی مێژوییە لە سەردەمێكی ڕابردوو كاتێك ئەكرا لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە بەنێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشتك بكەیت. وێستگەی شەمەندەفەری عوسمانی توركی لە یافا یەكەمین وێستگەی شەمەندەفەربوو كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابنرێت. لە یافاوە ئەو شەمەندەفەرانەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی لە یافاوە گەشتی ئەكرد بۆ قودس و ناوچەی دیكە لە ئیمبراتۆریەتی توركی عوسمانی پێشوو.

بەژێر دەسەڵاتی توركی عوسمانی هێڵی ئاسنینی بەناوبانگی حیجاز هەبوو، كە لە مەدینەی منەوەرەوە لە شانشینی عەرەبی سعوودی نوێ-وە ڕۆیشت بۆ دیمەشق و لەوێوە بۆ خەیفا، كە لەوێدا بەسترابوو بە هێڵەكانی دیكە لە خاكی ئیسرائیل لەوكاتەدا. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوكاتەوەی دەوڵەتی ئیسرائل دامەزراوە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین دەستیپێكرد، هێڵی ئاسنینی هاوشێوەی ئەمە نەبووە.

یەكێك ئەیتوانی تەنها سواری شەمەتدەفەرێك ببێت لە نەهاریاوە كە دەكەوێتە باكوور تاكو دیمۆنا لە باشوور و قودس لە ڕۆژهەڵات و تەواو. شەمەندەفەر نەبوو بۆ ئیلات یاخود گۆڕی ڕاحیل لە بەیت لەحم، بەشێوەیەكی كەمتریش بۆ دیمەشق یاخود مەدینەی منەوەرە. ئەو هێڵە ئاسنینانەی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕین تەنها هۆكارێك بوون بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین. بۆیە، لەئەمڕۆدا، كاتێك ئەڕۆیت بۆ ڕۆش هاكرا، ئەتوانی لافیتە ببینیت كە لەسەری نووسراوە بەیرووت دوور نیە بەڵام ناتوانی سنوور تێپەڕێنیت بۆ گەیشتن بۆ ئەوێ، بەهۆی ئەوەی هێزەكانی یونیفێل و حیزبوڵا ڕێگەكە دادەخەن.

هەروەها هیچ شەمەندەفەرێك لە ئیسرائیلەوە بۆ میسر و ئەردەن نیە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا گەیشتینە ئاشتی و هیچ هۆكارێك نیە كە كەسێك نەتوانێت سواری شەمەندەفەربێت بۆ ئەوی وەكو چۆن ئەتوانێت بەفرَۆكە یاخود لەڕێگەی دەریاوە بڕوان بۆ ئەوێ. ڕاستی نەبەستنەوەی شەمەندەفەرەكانی ئیسرائیل بەهیچ لە وڵاتانی دراوسێمانەوە ڕێگری لە ئێمە كرد لە گەیشتن بە ئەودوای ناوچەكە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئایە ئەم بارودۆخەوە نزیكە لەوەی بگۆڕێت؟

ئەیووب قەرا كە پۆستی وەزیری پەیوەندیەكان و مانگی دەستكرد و ئینتەرنێتی هەبوو لە سەردەمی ناتانیاهۆ، لەم دواییدا لە ئەبو زەبی گەڕایەوە و باس لەوە دەكرێت كە ئامادەكاری بۆ كۆمپانیا ئیسرائیلیەكان كرد بۆ ئەوەی بۆ یەكەمین جار ببنە بەشێك لە بازاڕی دراو لە ئەبو زەبی: ”ئەمە واتای ئەوەیە كە ئەتوانن پارەیان هەبێت لە ئەبو زەبی و ئیسرائیل. ئەمە بۆ ئەو كۆمپانیانەی كە ئەیانەوێت بازاڕی نوێ دامەزرێنن زۆر گرنگە. حكوومەت لە وڵاتی عەرەبی یەكگرتوو 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان ئەكات لەو كۆمپانیا ئیسرائیلیانەی كرداری ئابووری لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوودا ئەنجام ئەدەن“.

ساڵی ڕابردوو، ڕاپۆرتێك لە ڕۆژنامەی گلۆب باسی لەوە كرد كە پارەكە لە وەبەرهێنان لە پرۆژەی ژێرخان ئەنجام ئەدات و بەتایبەتی لە بەندەری ئیلات و هێڵی ئاسنین كە ئەبو زەبی بە دەوڵەتی ئیسرائل ئەبەستێت. لەكاتێكدا تاكو ئێستا شانشینی عەرەبی سعوودی و ئەردەن بەربەستن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێگەی شەمەندەفەرەكە، قەرا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەشێك لەو بەربەستانە لەئێستادا لابراون.
بەگوێرەی قسەكانی قەرا، ” هەروەها ڕێككەوتین لەسەر ئەو ڕێگە هێڵی ئاسنینانەی كە لە ئەبو زەبی-ەوە بۆ ئیسرائیل ئەڕوات، نەك لەڕێگەی دەریاوە بەڵكو لەڕێگەی وشكلنیەوە. ئەو كۆنتەینەرانەی لە ڕۆژهەڵاتەوە دێن ئەتوانن بگەنە دوبەی و لەوێوە بڕوات بۆ ئەردەن و لەوێوە بۆ حەیفا. ئەمە واتای ئەوەیە كە هەمان كۆنتەینەر لە دوبەیەوە ئەڕوات بۆ ئەردەن و بۆ ئیسرائیل و لەوانەیە لەوێوە بڕوات بۆ توركیا و بولگاریا یاخود ڕووسیا“.

لەچاوی قەراوە، ئەمە هەنگاوێكی مێژوییە لە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات، بەهۆی ئەوەی گەشتی شەمندەفەر بۆ كۆنتەینەرەكان لە ئەبو زەبی-ەوە بۆ ئیسرائیل دەستپێدەكات. ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە، ئایە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئیسرائیلیەكان ئەتوانن بە شەمەندەفەر گەشت بكەن بۆ ئەبو زەبی وەكو چۆن كەسێك ئەیتوانێ لەچێر حوكمی توركە عوسمانیەكاندا بە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشەمەندەفەر گەشت بكات؟ لەكاتێكدا تەنها كات ئەتوانێت ئەمەمان پێ بڵێت، باركردنی كۆنتەینەرەكان لەڕێگەی شەمەندەفەرەوە لە ئەبو زەبی بۆ ئیسرائیل دەستپێكێكی باشە بەئاڕاستەی ڕاست.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.