ڕۆژنامەنووسێكی ئازەربێجانی كریستیان “ئەرمەنیەكان زیانیان بە كەنیسەی ئۆرسۆزۆسكی ڕووسی گەیاندووە”

ڕۆژنامەنووسێكی ئازەربێجانی كریستیان “ئەرمەنیەكان زیانیان بە كەنیسەی ئۆرسۆزۆسكی ڕووسی گەیاندووە”

20.03.2022

نووسینی ڕاشیل ئەڤراهام

لە 28ی شوبات 2022، سەنتەری ئاشتی ئابووری لە سەنتەری بێگن بۆ كەلەپوور لە قودس میوانداری كۆنفرانسێكی كرد بەناونیشانی “كاراباخ و جینۆساید لە خۆجالی” لەنێو قسەكەرەكان وەزیری پەیوەندیەكانی پێشووی ئیسرائیل ئەیووب قەرا و لێكۆڵەری دیار لە كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دكتۆر مەردەخای كیدار و سەرۆكی هۆزی ئازەربێجانی لیڤ سپیڤاك و خۆم و كەسانی دیكە هەبوون. لێپرسراوی لقی گەشت و گوزاری ئازەربێجانی لە ئیسرائیل جەمیلە تالیب زادە ئامادەی ئاهەنگەكە بوو.

لە قسەكانیدا، ڕۆژنامەنووسی ئازەربێجانی مەسیحی ناودار ئەناستاسیا لافرینا وتی: “خۆجالی تەنها یەكێكە لە چەندین جینۆسایدی دیكە كە لەلایەن ئەرمینیاوە دەرهەق بە گەلی ئازەربێجانی ئەنجامدراوە. پێش خۆجالی و لەپاشیدا، ئەرمینیا ڕەشكوژی دژ بە ئازەربێجانیەكان ئەنجامداوە لە شوێنێكی وەكو ئاگدابان و باشلیبێل گاراداگلی و شوێنی تر.”

جەختیكردەوە لةسةر ئةوةي كة “هێرشەكانی ئەرمینیا و داگیركردنی 20% خاكی ئازەربێجان بۆ نزیكەی 30 ساڵ كاریگەری لەسەر گەلی ئازەربێجانی و هەموو گرووپە ئەتنیكیەكان هەبوو. لە كۆتایی هەشتاكاندا، ئەرمینیا دەستی كرد بە سیاسەتی پاكتاوكردنی ڕەگەزی. زیاتر لە 200000 ئازەری بەزۆرەملێ لە ئەرمینیا دەركران. لەئەمڕۆدا، ئەرمینیا كۆمەڵگایەكی تاكە ئەتنیكە.”
بەگوێرەی قسەكانی لافرینا، “لە 26ی شوبات 1992، لەماوەی شەو و ڕۆژێكدا شاری خۆجالی تەختی سەر زەوی كرا. 613 خەڵكی بێتاوان كوژران كە لەنێوانیاندا ژن و مناڵ و كەسانی بەتەمەن بوون، تەنها لەبەر ئەوەی ئازەربێجانین. لەنێو قوربانیاندا هاوسەر لە نەتەوە جیاجیاكاندا هەبوون.

لافرینیا ئاماژەی بەوە كرد “لەپاش دەست بەسەرگرتنی خۆجالیدا، بەبەكارهێنانی بلدۆزەر و كەلوپەلی دیكە، هەموو مۆنیومێنتە كلتووریەكان بەتەواوەتی خاپووركران كە لەنیوانیاندا گۆڕستانی خۆجالی بوو كە یەكێك لە كۆنترین گۆڕستانەكانە”. “لەو گۆڕستانەدا، تەنها گۆڕی ئازەریەكانی تێدا نەبوو، بەڵكو گۆڕی خەڵكانی دیكە لە نەتەوە جیاجیاكانی تێدابوو كە پێشتر لەوی ژیانیان بەسەر ئەبرد.”
لافرینا جەختی لەوەكرد، “لە سەرەتای نەوەتەكاندا، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگیەكی زۆری بە ناوچەی قەوقاز نەئەدا كە وایكرد بتوانرێت پاكتاوكردنی ڕەگەزی ئەنجام بدرێت. سەركردایەتی سیاسی و عەسكەری ئەرمینی هەستیكرد كە حەسانەیان هەیە دژ بە سزادان. بەئاشكرا باسی تاوانەكەیان دەكرد. كەس كاردانەوەی نەبوو. كوشتنی منداڵان لەماوەی ئاگربەستدا بەردەوام بوو. بۆردومانكردنی گانیا و بەردا و تەرتار لەماوەی ئەو شەڕەی كە 44 ڕۆژی خایاند بەردەوام بوو، هەروەها ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە لەپاش جەنگدا لە كاراباخ دۆزرانەوە شایەتحاڵن”.

هەروەها وتی “داگیركەرە ئەمینیەكان تەنها میراتی مێژوویی و كلتووریان خاپوور نەكرد، بەڵكو زۆرێك لە شوێنەوارە ئاینیەكانی موسڵمانان و مەسیحی ئەرتۆدۆكسیانیش وێرانكرد”. “لە باشووری قەوقاز خۆیان وەكو بەرگریكار لە تەواوی جیهانی مەسیحی دانا، داگیركەرە ئەرمەنیەكان كارێكی تێكدەرانەی ڕاستەقینەیان دژ بە كەنیسەی ئەرتۆدۆكسی ڕووسی ئەنجامدا، كە لە ساڵی 1894دا دامەزراوە و ئەكەوێتە دووری 13 كم لە ناوەندی ناوچەی خۆجافین لە ئازەربێجان. هێزەكانی ئەرمینیا گۆرپەپانێكی مەشق و ڕاهێنان درووستكرد كە زۆر نزیكە لەم شوێنە. كەنیسەكە وەكو ئامانجێك بوو، هەروەكو لە ئاسەواری بۆمبارانی قورسی سەر ڕووكەشی بیناكەدا دەردەكەوێت. لەماوەی ساڵانی داگیركاریدا كەنیسەیەكی ئەرتۆدۆكسی دیكە كە لەساڵی 1847دا درووستكرابوو لە شاری شووشا ڕووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەوە. لە پاش داگیركردنی شاری شووشا لەساڵی 1992 لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئەرمینیاوە، كەنیسەكە بەشێوەیەكی نایاسایی دووبارە بنیاتنرایەوە بوو بە كەنیسەیەكی ئەرمەنی”.

بەگوێرەی قسەكانی، “لەوانەیە هەندێك وڵات پێیان وابێت كە كوشتنی 613 كەس لە خۆجالی زۆر كەمە بەرانبەر بەو ململانێیە ئەتنیكیانەی كە لەوكاتەدا ڕوویان ئەدا. بەڵام بهۆی ئەوەی پێشتر پلان بۆ ئەم تاوانە داڕێژرابوو، ئەوە ئەچێتە ژێر جۆری جینۆساید و نابێت یاسای سنوورداركردن هەبێت بۆ ئەوانەی كوشتارگەیان ئەنجامداوە، هەروەكو چۆن یاسای سنوورداركردن نیە بۆ تاوانبارانی جەنگ لە نازیەكان.”
لافرینیا جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی “سەوانەی بەرپرسیاران لە هۆلۆكۆست و پاكتاوی رشەگەزی لە یوگوسلافیا، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەند دادگایەكی درووستكرد لە هەریەك لە نۆرمبێرگ و لاهای”.
هەروەها جەختی كردەوە كە “لەچوارچێوەی بانگەشەی نێودەوڵەتیدا” دادپەروەری بۆ خۆجالی”، كە بەدەستپێشخەریەك لەلایەن دامەزراوەی حەیدەر علییفەوە ڕێكخرا، هەنگاوی جددی ئەنرێت بۆ ئاگاداركردنی جیهان سەبارەت بە كوستارگەی خۆجالی”. “هەروەها ئەم بانگەشەیە بانگەوازێكە بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە كارەساتانە لەجیهاندا”.

لەكۆتاییدا لافرینا ئاماژەی بەوە كرد كە “ئەمڕۆ ئازەربێجان خۆی ئامادە دەكات بۆ گەڕانەوەیەكی گەورە بۆ كاراباخ. ئێمە براوەین. خاكەكەمان لە داگیركاری ئەرمینیا ڕزگاركرد.سەرەڕای ئەوە، بەهیچ شێوەیەك ئەو ئازارەمان بیرناچێت كە گەلەكەمان ئەیچێژێت. مێژوومان لەبیرە بەڵام داوای تۆڵە ناكەین. ئێمە داوای دادپەروەری ئەكەین – دادپەروەری بۆ خۆجالی. پێویستە لەسەر سەركردایەتی ئەرمینی دان بە تاوانی وڵاتەكەیان بنێن و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەوپەڕی سزای ئەوانە بدەن كە بەرپرسبوونە لێی. ئەمە ئەبێتە هەنگاوێك بەرەو ئاشتی!”.

הרשמו| לקבלת מידע ועדכונים
  • This field is for validation purposes and should be left unchanged.